كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شت ولاَته‌ پیشه‌سازیه‌كه‌ى جیهان: داواى هه‌ڵگرتنى ئابڵۆقه‌ى سه‌ركه‌رتى غه‌زه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران

كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شت ولاَته‌ پیشه‌سازیه‌كه‌ى جیهان: داواى هه‌ڵگرتنى ئابڵۆقه‌ى سه‌ركه‌رتى غه‌زه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران

گولاَن-ساڵح محمد
كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شت ولاَته‌ پیشه‌سازیه‌كه‌ى جیهان داوایان له‌ ئیسرائیل كرد كه‌ ئابڵوقه‌ى سه‌ركه‌رتى غه‌زه‌ هه‌ڵبگرێت و رِێگه‌ بدات هاوكارى بۆ دانیشتوانى كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین برِوات.

له‌ به‌یاننامه‌ى كۆتایی كۆبونه‌وه‌یاندا كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شت ولاَته‌ پیشه‌سازیه‌كه‌ى جیهان كه‌له‌ كه‌نه‌دا ئه‌نجامیان دابو بلاَویان كرده‌وه‌: ناكرێت گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ به‌رده‌وام بێت، و ده‌بێت ئه‌و گه‌مارۆیه‌ى به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ سه‌پێندراوه‌ لاببرێت و رِێگه‌ى گه‌یاندنى هاوكارى بدرێت بۆ دانیشتوانى كه‌رتى غه‌زه‌.

له‌درێژه‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌: جێی داخه‌ كه‌ ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و كه‌شتیه‌كه‌ى كه‌ هاوكارى بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ ده‌گواسته‌وه‌ و بوه‌ هۆى كوشتنى 9 هاولاَتى توركى.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا هه‌شت ولاَته‌ پیشه‌سازیه‌كه‌ى جیهان داوایان له‌ ئێران كرد كه‌ ده‌ست به‌ دانوستانه‌كان بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى، و رِێز له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئازادى بیرورِا بگرێت.
Top