هاولاَتیانى ئێرانى تاراوگه داواى سه‌پاندنى سزاى زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران ده‌كه‌ن
گولاَن-ساڵح محمد
ژماره‌یه‌ك هاولاَتیانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران له ولاَتانى ئه‌وروپا داواى سه‌پاندنى سزاى زیاتر ده‌كه‌ن به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران‌دا ئه‌گه‌ر ولاَتانى جیهان بیانه‌وێت به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران بوه‌ستێنن و كۆتایی به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بهێنن.
له خۆپیشاندانێكدا كه چه‌ندین باڵیۆز و په‌رِله‌مانتارانى ولاَتانى ئه‌وروپا و كه‌سایه‌تى سیاسی به‌ژداریان تێداكردبو له ولاَتى فه‌ره‌نسا ، سه‌دان هاولاَتى ئێرانى داوایان له ولاَتانى جیهان كرد كه په‌ستانى زیاتر بخه‌نه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و ناچارى بكه‌ن كه ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ببێت.
هه‌روه‌ها هاولاَتیانى ئێرانى له تاراوگه سه‌پاندنى ئه‌و سزایانه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا به كه‌م ده‌زانن بۆ ئێران، و رِاشیانگه‌یاند:
ولاَتانى جیهان هه‌لێكى ئاسانیان له‌ده‌ستدا كه پشتگیری خۆپیشاندان و ده‌نگه نارِه‌زاییه‌كانى شه‌قامى ئێرانیان نه‌كرد كه داواى گۆرِینى حكومه‌تى ئێران و ئازادى و دیموكراتیان ده‌كرد.
شایانى باسه له سه‌ره‌تایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌جیا بۆ چواره‌م جار سزایان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندن به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى.