ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ كۆریاى باكور ده‌كات په‌یوه‌ستى برِیاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت

ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ كۆریاى باكور ده‌كات په‌یوه‌ستى برِیاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت

گولاَن-ساڵح محمد
ئه‌مه‌ریكا داوا له‌ كۆریاى باكور ده‌كات كه‌ پابه‌ندى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ بێت، و دوپاتى كرده‌وه‌ كه‌ سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر كۆریاى باكور ته‌نها له‌به‌ر هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌تى كۆریاى باكوره‌.

\"فیلیب كراولی\"" وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌و باره‌ى ئێستا كۆریاى باكورى تێدایه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان یان كۆریاى باشور یان ئه‌مه‌ریكا نییه‌ به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌ر سیاسه‌ته‌كانى كۆریاى باكوره‌، بۆیه‌ ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ حكومه‌تى كۆریاى باكور ده‌ستبه‌ردارى توندوتیژى ببێت و نه‌بێته‌ هۆكارێك بۆ تێكچونى بارى ئاسایشى ئه‌و ناوچه‌یه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كانیدا گوتی: هیوادارم كۆریاى باكور په‌یوه‌ستى ئه‌و به‌ڵێنامه‌ بێت كه‌ ساڵى 2005 ئیمزاى كردوه‌ تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ست بونى كۆریاى باكور ده‌كاته‌وه‌ به‌ برِیاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و باشبونى په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ولاَتانى دراوسێی.
"
Top