هۆگۆ چاڤێز: جه‌نگێكى نوێ له كه‌نداو بهرِێوهیه
گولاَن-ساڵح محمد
سه‌رۆكى فه‌نزوێلا ئاشكرایی كرد كه حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵى ئاماده‌كاریدایه به‌مه‌به‌ستى هێرشكردنه سه‌ر كوره ئهتۆمیهكانى ئێران و په‌كخستنیان.
\"هۆگۆ چاڤێز\"" سه‌رۆكى فه‌نزوێلا رِایگهیاند:
ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین كه‌شتى سه‌ربازى رِهوانهى ولاَتانى دراوسێى ئێران و كه‌نداوى عه‌ره‌بی كردوه به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران و لێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌و ولاَته.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى رِاگهیاندن ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین كه‌شتى رِهوانهى كه‌نداوى عه‌ره‌بی كردوه و له ولاَتانى دراوسێی ئێران له‌نگه‌ریان گرتوه، و ئاماده‌ن بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى فه‌نزوێلا هۆشیارى دا له‌سه‌ر هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى تر له كه‌نداو و رِایگهیاند: ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شهرِێكى نوێ له كه‌نداو زۆر نزیكه به‌هۆى به‌رده‌وامى ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ترسی ئه‌مه‌ریكا له پیتاندنى یۆرانیۆم و ده‌ستكه‌وتنى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه."