ئیسرائیل كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى بۆ سعودیه ده‌گوازێته‌وه
گولاَن-ساڵح محمد
به‌پێى رِاپۆرته هه‌واڵه‌كان سوپاى ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازى بۆ سعودیه گواستوه‌ته‌وه له رِێگهى فرِۆكهى جه‌نگیه‌وه.
به‌پێى هه‌واڵێكى رِۆژنامهى (هانارێس)ـى ئیسرائیلى حكومه‌تى ئیسرائیل وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ولاَتى ئێران ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سته و چه‌كى سه‌ربازى رِهوانهى ولاَتى سعودیه كردوه، و سه‌رقاڵى ئامادهكاریهكانه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوره ئهتۆمیهكانى ئێران له رِێگهى به‌كارهێنانى ئاسمانى ولاَتى سعودیه.
جێی ئاماژه بۆ كردنه كه له‌ماوه‌ى رِابردو له هۆكاره‌كانى رِاگهیاندن بلاَوكرایهوه كه حكومه‌تى سعودیه قایل بوه به به‌كارهێنانى ئاسمانى ولاَتهكهى له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر كوره ئهتۆمیهكانى ئێران، بهلاَم سعودیه ئه‌و ههوالاَنهى رِهت كرده‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه حكومه‌تى ئێران ئاماده‌یی ولاَتهكهى نیشاندا بۆ رِوبهرِوبونهوهى هه‌ر هێرشێك كه بكرێته سه‌ر ولاَتهكهى.