ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا: له‌چه‌ند ساڵى داهاتودا حكومه‌تى ئیسرائیل هه‌ره‌س ده‌هێنێت

ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا: له‌چه‌ند ساڵى داهاتودا حكومه‌تى ئیسرائیل هه‌ره‌س ده‌هێنێت

گولاَن-ساڵح محمد
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا پێشبینى ده‌كات له‌ ماوه‌ى چه‌ند ساڵى داهاتودا حكومه‌تى ئیسرائیل هه‌ره‌س بهێنێت و حكومه‌تێكى فه‌له‌ستینى یه‌كگرتو پێكبهێنرێت.

له‌ رِاپۆرتێكیدا ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا بلاَوى كرده‌وه‌ كه‌ چاوه‌رِىَ ده‌كرێت له‌ ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 ساڵى داهاتودا حكومه‌تێكى فه‌له‌ستینى یه‌كگرتو پێكبهێنرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆى گه‌رِانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌و فه‌له‌ستینیانه‌ى كه‌ پێشتر له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌ركرابون.

هه‌روه‌ها له‌ رِاپۆرته‌كه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى هاتوه‌ كه‌ به‌هۆى گه‌رِانه‌وه‌ى فه‌له‌ستینیه‌كان و كۆچكردنى ئیسرائیلیه‌كان بۆ ئه‌مه‌ریكا و جێهێشتنى ئیسرائیل، چاوه‌رِىَ ده‌كرێت حكومه‌تى ئیسرائیل هه‌ره‌س بهێنێت و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تێكى سه‌رتاسه‌رى فه‌رله‌ستینى پێكبهێنرێت.

به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ى 500 هه‌زار ئیسرائیل هه‌ڵًگرى رِه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مه‌ریكین، و ئێستا له‌ ئیسرائیل نیشته‌جێن، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌له‌كاتى ته‌نگانه‌دا ئیسرائیل جێبهێڵن و رِوو له‌ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
Top