كۆریاى باشور داواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردو كۆریا ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد
دواى چه‌ندین ساڵى ناكۆكى و شه‌رِ و تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریاى باشور له هه‌نگاوێكى نوێ‌دا سه‌رۆكى كۆریاى باشور داواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردو كۆریا ده‌كات.
به‌بۆنه‌ى ساڵیادی هه‌ڵگیرسانى جه‌نگ له نێوان هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریاى باشور، (لی میونگ باك) سه‌رۆكى كۆریاى باشور رِیگه‌یاند:
هیوادارم كۆتایی به ئاڵۆزى و ناكۆكیه‌كانى نێوان كۆریاى باكور و كۆریاى باشور بێت و كۆریایه‌كى یه‌كگرتو و به‌هێز پێكبهێنرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى كۆریاى باشور گوتیشى: هیوادرام كۆریاى باكور ده‌ستبه‌ردارى هه‌رِه‌شه و كارى سه‌ربازى بهێنێت و له‌كاره‌كانى پاشگه‌ز ببێته‌وه تا ببێته هۆكارى ئاشتى بۆ خۆى و ناوچه‌كه و كۆتایی به هه‌رِه‌شه و كارى توندوتیژى بهێنێت.
شایانى باسه كۆریاى باشور حكومه‌تى كۆریاى باشور تۆمه‌تبار ده‌كات به ژێرئاوخستنى كه‌شتیه‌كى و له‌لای خۆشیه‌وه كۆریاى باكور نكۆڵى ژێرئاوخستنى كه‌شتى كۆریاى باشور ده‌كات، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆكارى تێكچونى په‌یوه‌ندیكانیانى نێوانیان.