یۆنان دورگه‌كانى ده‌فرۆشێت
گولاَن-ساڵح محمد
بۆ رِزگاربون له‌و ته‌نگژه ئابوریه‌ى كه ماوه‌یه‌كه تێى كه‌وتوه به‌هۆى قه‌یرانى دارایی جیهانه‌وه و به‌مه‌به‌ستى سوك كردنى قه‌رزه‌كانى سه‌رى، ولاَتى یۆنان به‌نیازه ژماره‌یه‌ك له دورگه‌كانى ولاَتهكهى بفرۆشێت.
ده‌زگاكانى رِاگهیاند بلاَویان كرده‌وه كه حكومه‌تى یۆنان كه خاوه‌ندى نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار دورگه‌یه برِیارى داوه ژماره‌یه‌ك له‌و دورگانه بفرۆشێت له نێوانیشیاندا دورگه‌ى \"میكۆنۆس\"" كه یه‌كێكه له گرنگترین ناوچه گه‌شتیاریه‌كانى ولاَتى یۆنان و ناوچه‌كه ئه‌مه‌ش بۆ رِزگاربونى ئه‌و ولاَتهیه له قه‌یرانى دارایی.
هه‌روه‌ها نرخى دورگه‌كان به‌پێى شوێن و رِوبهر جیاوازى هه‌یه به‌جۆرێك كه هه‌ندێك دورگهههیه به‌هاكه‌ى هاوشانى به‌هاى خانویه‌كى شارى لهندهنهى پاینهختى به‌ریتانیایه و هه‌ندێك دورگه نرخه‌كه‌ى ده‌گاته 15 ملیۆن یۆرۆ.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئه‌وه‌یان بلاَوكردهوه كه یه‌كێك له‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ى كه به‌نیازه دورگه‌ى \""میكۆنۆس\"" بكرِێت بریتیه له سه‌رمایه‌دارى رِوسی (رِۆمان ئیبراهیمۆڤیچ)ـى سه‌رۆكى یانه‌ى چێڵسی ئینگلیزى.
"