ئێران ئاماده‌یه كۆنترِۆڵی په‌ڵه نه‌وتیه‌كانى مه‌كسیك بكات
گولاَن-ساڵح محمد
دواى ته‌قینه‌وه‌ى په‌ڵه نهوتیهكى مه‌كسیك كه بوه هۆى كوشتنى ژماره‌یه‌ك كرێكار، تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و ئاگره كۆنترِۆڵ بكرێت و سوپاى پاسدارانى ئێران ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ هاوكارى كردن له كۆنترِۆڵ كردنى ئه‌و ئاگره.
\"رِۆستهم قاسمى\"" فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆتا پێغه‌مبه‌رى سه‌ربه پاسدارانى ئێران رِایگهیاند:
ئێران ئاماده‌یه هاوكارى ولاَتى مه‌كسیك بكات بۆ كۆنترِۆڵ كردنى ئه‌و ئاگره و رِێگهگرتن له په‌ره‌سه‌ندنى كه بوه‌ته هۆى گه‌یاندنى زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆر به ئابورى و ژینگه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه.
نزیكه‌ى دوو مانگه ئاگر له په‌ڵه نه‌وتى مه‌كسیك به‌ربوه و بوته هۆى كوژرانى 11 كه‌س و بریندار بونى ژماره‌یه‌كى تر، ئه‌مه جگه له گه‌یاندنى زیانێكى زۆر به ژینگه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه كه تا ئێستا نه‌توانراوه كۆنترِۆڵ بكرێت.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران گوتیشى: سوپاى پاسداران ئاماده‌ییه كۆنترِۆڵی ئه‌و ئاگره بكات له توانایدا هه‌یه كۆتایی به‌و كێشه‌یه بهێنێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى داواى هاوكارى لێبكرێت.
"