ئه‌مه‌ریكا و رِوسیا رِێككهوتنامهیهكى نوێیان ئیمزا كرد
گولاَن-ساڵح محمد
هه‌ردو ولاَتى رِوسیا و ئه‌مه‌ریكا رِێككهوتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى كردنى یه‌كتر له پشكنینى فرِۆكهكان و باشكرنى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردو ولاَت له بوارى گه‌شتى ئاسمانی‌دا ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى رِێگرتن له كارى تیرۆرستى.
\"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ \""دیمیتری میدڤیدیڤ\""سه‌رۆكى رِوسیا رِێككهوتنامهیهكیان ئیمزا كرد به‌مه‌به‌ستى باشكردنى په‌یوه‌ندى هه‌ردو ولاَت له بواى گه‌شتى ئاسمانی‌دا و هه‌روه‌ها رِێگهدان به كه‌سانى بوارى ئه‌منى هه‌ردو ولاَت كه فرِۆكهكانى هه‌ردولا بپشكنن و له گه‌شته‌كاندا ئاماده‌یان هه‌بێت ئه‌مه‌ش له پێناوى رِێگرتنه له كارى توندوتیژى و تیرۆرستى، ئه‌مه‌ش به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى كۆشكى سپی.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه‌ى كۆشكى سپی ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌گرنگ ناوزه‌ندكرد بۆ رِێگرتن له كارى تیرۆرستى و هه‌ر ئه‌گه‌رێكى چاوهرِوان نه‌كراو كه رِوبهرِوى هه‌ردو ولاَتى رِوسیا و ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه.
"