ئێران مه‌رجه‌كانى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستان ئاشكرا ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد
دواى سه‌پاندنى سزا بۆ چواره‌م جار به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌و ولاَته له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و پشتگوێ خستنى برِیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ئێران دانوستانه‌كانى رِاگرت.
\"مه‌حمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد\"" سه‌رۆكى ئێران ئاماده‌یی ولاَتهكهى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستانى مه‌رجدار و رِایگهیاند: ئێران ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ ولاَتانى گروپی شه‌ش بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه كه‌له هه‌فته‌ى داهاتو مه‌رجه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان.
دواى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له‌لایه‌ن ولاَتانى ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوایان له ئێران كرد كه دانوستانه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بهرِێگهیهكى ئاشتیانه.
ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد گوتیشى: ئه‌و ولاَتانهى برِیارى سه‌پاندنى سزایان به‌سه‌ر ئێران داوه ترسیان له ئێران هه‌یه و داواى دانوستان ده‌كه‌ن، بهلاَم ئێران كارێكى وا ده‌كات كه په‌شیمان ببنه‌وه له‌و برِیارهى داویانه و جارێكى تر برِیارى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ر ئێران نه‌ده‌ن.
"