ئاستى جه‌ماوه‌رى باراك ئۆباما گه‌یشته نزمترین ئاست
گولاَن-ساڵح محمد
جه‌ماوه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) گه‌یشتوه‌ته نزمترین ئاست له‌وه‌ته‌ى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى وه‌رگرتوه ، و هه‌روه‌ها متمانه‌ى گه‌لى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى كردنى ئۆباما كه‌م بوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێى رِاپرسیهك كه رِۆژنامهى (ووڵ ستریت جورنال) و كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى (ئێن بی سی نیوز) ئه‌نجامیان داوه.
جه‌ماوه‌ى ئۆباما له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوه‌ته 45% ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌سه‌ره‌تایی مانگى رِابردوو له 50% بو واتا 5% ئاستى جه‌ماوه‌رى باراك ئۆباما دابه‌زیوه ته‌نها له ماوه‌ى مانگێكدا.
هه‌ر له رِاپرسیهكاندا ژمارهیكى زۆر پێیان وایه كه ئه‌مه‌ریكا به رِێچكهیهكى هه‌ڵه دهرِوات له‌سه‌ر رِاسته رِێ سیاسه‌تى ئه‌و ولاَته رِێ ناكات له سیاسه‌تى ئۆباما رِازى نیین، و ژمارهیكى تریش پێیان وایه كه ئۆباما سه‌ركرده‌یه‌كى به‌هێزه بۆ ئه‌مه‌ریكا.