سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان دورخرایه‌وه
گولاَن-ساڵح محمد
به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌ند وشه‌یه‌كى گاڵتهجارِى و جنێو ئامێز به كۆشكى سپی، ژهنهرِاڵ(ستاتلی ماكریستاڵ) سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له پۆسته‌كه‌ى دورخرایه‌وه.
باراك ئۆباما سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دواى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نیو كاتژمێری له‌گه‌ڵ ماكریستاڵ برِیارى دورخستنه‌وه‌ى دا له پۆستى سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ له ئه‌فغانستان و له‌جێگه‌ى ئه‌ویش ژهنهرِال (دیڤد پترایۆس) دامه‌زراند.
ئه‌و وتانه‌ى ژهنهرِال ماكریستاڵ كه هه‌ندێك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی به ئاژه‌ڵ ناوبردبو هه‌روه‌ها گوتبوى كه كۆشكى سپی له ئاشتیان و ئێمه‌ش لهشهرِدان بهلاَم رِهخنهش ده‌گرن له‌كاتێكدا بو كه جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا (جۆ بایدن) رِهخنهى له ستراتیژى نوێی ئه‌مه‌ریكا گرتبو له ئه‌فغانستان.