به‌رادعى هه‌رِه‌شه‌ له‌ میسر ده‌كات

به‌رادعى هه‌رِه‌شه‌ له‌ میسر ده‌كات

گولاَن-ساڵح محمد
سه‌رۆكى پێشوى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى هه‌رِه‌شه‌ى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى میسرِ ده‌كات ئه‌گه‌ر داواكاریه‌كانیان جێ به‌جێ نه‌كرێت.

\"موحه‌ممه‌د به‌رادعى\"" سه‌رۆكى ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر حكومه‌تى میسر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پشتگوێ خستنى داواكاریه‌كانى ئۆپۆزسیۆن و داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى میسر بایكۆت ده‌كه‌ین.

برِیاره‌ له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م و هه‌روه‌ها له‌ ساڵى 2011 هه‌ڵبژاردنى په‌رِله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى میسرِ به‌رِێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها به‌رادعی داواى له‌ \""حوسنى موباره‌ك\""ـى سه‌رۆك میسر كرد كه‌ ده‌ستورى میسر هه‌مواربكات و گۆرِانكارى له‌ ده‌ستوردا ئه‌نجام بدات.

به‌رادعى گوتیشى: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى میسر ئاساییه‌ و كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى میسری نییه‌.
"
Top