ئوسترالیا هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان ده‌كێشێته‌وه
گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى ئوسترالیا ده‌ستى كرد به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ولاَتى ئه‌فغانستان و رِاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئاسایشى ئه‌و ولاَته به هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌فغانستان.
(جۆن فولكنه‌ر) وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا رِایگه‌یاند:
هێزه‌كانى ئوسترالیا ده‌ستیان كردوه به كشانه‌وه له خاكى ئه‌فغانستان و رِاده‌ستكردنه‌وه‌ى ئاسایشى ئه‌فغانستان به هێزه‌كانى ئه‌و ولاَته.
برِیاره هێزه‌كانى ئوسترالیا له‌ماوه‌ى دوو تا چوار ساڵى تر به‌یه‌كجارى ئه‌و ولاَته جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى به‌رگرى ئوسترالیا گوتیشى: پابه‌ند ده‌بین به واده‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له ئه‌فغانستان، و دواى كشانه‌وه‌مان سه‌رۆكێكى ئه‌مه‌دنى داده‌مه‌زرێنین به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرِۆژه و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى ئه‌فغانستان.
جێی باسه برِیاره له هاوینى ساڵى 2011 هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه و ئاسایشى ئه‌فغانستان رِاده‌ستى هیزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌و ولاَته بكه‌نه‌وه.