ئیسرائیل مانگێكى ده‌ستكردى بۆ سیخورِى به‌سه‌ر ئێران هه‌ڵدایه بۆشایی ئاسمان
گولاَن-ساڵح محمد
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل ئاشكرایی كرد كه حكومه‌تى ئیسرائیل مانگێكى ده‌ستكردى هه‌ڵداوه‌ته ئاسمان به‌مه‌به‌ستى سیخورِى كردن به‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل بلاَوى كرده‌وه كه ئیسرائیل مانگێكى ده‌ستكردنى هه‌ڵداوه‌ته بۆشایی ئاسمانه‌وه به (ئاسۆیی 9)، و چاودێری ئه‌و مانگه ده‌كرێت تا سه‌ركه‌وتو بێت له كاره‌كانى و به‌باشى ئه‌و ئه‌ركه‌ى پێی سپێردراوه رِای پهرِێنێت.
وه‌زاره‌تى به‌رگى ئیسرائیل كار و فه‌رمانى مانگه دهستكردهكهى ئاشكرا نه‌كرد بهلاَم رِادیۆی فه‌رمى حكومه‌تى ئیسرائیل بلاَوى كرده‌وه كه ئامانجى ئه‌و مانگه ده‌ستكرده وێنه گرتن و كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و چاودێرى كردى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى حكومه‌تى تارانه.