بان كی مۆن: پێویسته‌ توركیا به‌شێك بێت له‌و لیژنه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى پێكده‌هێنرێت

بان كی مۆن: پێویسته‌ توركیا به‌شێك بێت له‌و لیژنه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى پێكده‌هێنرێت

گولاَن-ساڵح محمد
سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داواى له‌ حكومه‌تى ئیسرائیل كرد كه‌ رِێگه‌ به‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بدات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئیسرائیل بده‌ن بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى كه‌ هاوكارى بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ ده‌نارد له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر و 9 سه‌رنشینى كوشت.

\"بان كی مۆن\"" سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رِایگه‌یاند: پێویسته‌ ئیسرائیل رِێگه‌ بدات لێكۆڵینه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر كه‌شتى ئازادى بكرێت، چونكه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ى ئیسرائیل پێكى هێناوه‌ جێی متمانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نییه‌.

توركیا كه‌شتیه‌كى هاوكارى به‌ناوى كه‌شتى ئازادى رِه‌وانه‌ى كه‌رتى غه‌زه‌ كرد له‌لایه‌ن سوپاى ئیسرائیله‌وه‌ هێرشى كرایه‌ سه‌ر و ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینى كوژران و برینداربون.

هه‌روه‌ها سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا ده‌كات كه‌ ئیسرائیل و توركیا به‌شێك بن له‌و لیژنه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ پێكده‌هێنرێت.
"
Top