فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بدات
گولاَن-ساڵح محمد
سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی ولاَتهكهى نیشاندا بۆ ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ئێران لهمهرِ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى له زوترین كاتدا.
\"نیكۆلا ساركۆزى\"" سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا رِایگهیاند: ئاماده‌ین به‌زوترین كات دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام بده‌ین به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران و چاره‌سه‌ركردنى به رِێگهیهكى ئاشتى.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكى فه‌رنسا ئاماژه‌ى به سه‌پاندنى سزاى نوێی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد به‌سه‌ر ئێران‌دا و رِایگهیاند: ئامانج له سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێران سزادانى ئه‌و ولاَته نه‌بو به‌ڵكو هه‌وڵێك بو بۆ دهستبهردابونى ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران.
"