ئێران برِیارى سه‌پاندنى سزا به‌سه‌ریدا به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات
گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى ئێران سه‌پاندنى سزا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ریدا به كارێكى نایاسایی و نا شه‌رعى ناوده‌بات و داوا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات به برِیارهكهیدا بچێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه له‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندویه‌تى.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا حكومه‌تى ئێران بلاَوى كرده‌وه كه ئێران سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یه له پشكنینى كه‌شتیه‌كانى ئێران له‌لایه‌ن ولاَتانىرِۆژئاواوه، كه به‌پێى برِیاره نوێیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ولاَتان بۆیان هه‌یه كه‌شتیه‌كانى ئێران بپشكنن.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى ئێران سه‌پاندنى سزا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به كارێكى نایاسایی ناوبرد و داواى كرد كه ئه‌و برِیاره رِهت بكرێته‌وه.