سه‌رۆكى سوریا به‌دورى نازانێت شه‌ر له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست رِوبدات
گولاَن-ساڵح محمد
سه‌رۆكى سوریا له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا به‌دورى نه‌زانى شه‌رِ له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست رِوبدات به‌تایبه‌ت دواى هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى توركیا كه ژماره‌یك قوربانى لێكه‌وته‌وه.
\"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆك كۆمارى سوریا رِایگه‌یاند:
رِودانى شه‌رِ له خۆرهه‌لاَتى ناوه‌رِاست نزیكه و هێرشی سه‌ر ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتى توركیا هۆكارى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و شه‌رِه‌یه، و دواى ئه‌و رِوداوه ئه‌گه‌رى ئاشتى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بونى نه‌ما.
ئه‌سه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ولاَته‌كه‌ى رِێگرى ده‌كات له سه‌رهه‌ڵدانى شه‌رِ له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆك كۆمارى سوریا كوتیشى: ئێران هاوپه‌یمانى هه‌میشه‌یی سوریایه، و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا باش بكه‌ینه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ى ببه‌ین و كۆتایی به ئاڵۆزى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان سوریا و ئه‌مه‌ریكا بهێنین.
"