تاران بنكه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌تۆمی دروست ده‌كات
گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى ئێران ئاشكرایی كرد كه بنكه‌یه‌كى ئه‌تۆمى گه‌وره‌یه دروست كردوه به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه یه‌كێتى ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سزاى زیاتریان به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند به‌هۆى به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئه‌و ولاَتهوه.
\"عه‌لى ئه‌كبه‌ر ساڵحی\"" سه‌رۆكى رِێكخراوى وزه‌ى ئه‌تۆمى ئێران رِایگهیاند:
به‌م نزیكانه بنكه‌یه‌كى ئه‌تۆمى گه‌وره هاوشێوه‌ى بنكه‌ى ئه‌تۆمى تاران ده‌كرێته‌وه كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مێنانى ده‌رمانى پزیشكی.
ئێران رِێگهى نه‌دا پشكنه‌رانى ئه‌تۆمى نێوده‌وڵه‌تى بێنه ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى بشپكنن.
شایانى باسه ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێودهوڵهى بۆ چواره‌مین جار سزاى به‌سه‌ر حكومه‌تى ئێران سه‌پاند به‌هۆى به‌رده‌وامى له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ى و پیتاندنى یۆرانێۆم.
"