ئیسرائیل هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشى خۆى ناوده‌بات

ئیسرائیل هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشى خۆى ناوده‌بات

گولاَن-ساڵح محمد
حكومه‌تى ئیسرائیل رِه‌تى كرده‌وه‌ ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ى فه‌له‌ستین هه‌ڵبگرێت و هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى سه‌ركه‌رتى غه‌زه‌ به‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشى خۆى ناوده‌بات.

\"شین بێت\"" به‌رِێوه‌به‌رى ده‌زگاى ئه‌منى ئیسرائیل رِایگه‌یاند:
چه‌كدارانى فه‌له‌ستین چه‌ندین موشه‌كیان پێیه‌ كه‌له‌دورى 40 كیلۆمه‌تره‌وه‌ ئامانجى ده‌پێكێت بۆیه‌ هه‌ڵگرتنى ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل هه‌یه‌.

به‌هۆى ئابڵوقه‌دانى كه‌رتى غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌ورپا رِه‌خنه‌یان له‌ ئیسرائیل گرت و داوایان لێكرد كه‌ ئابڵوقه‌ى سه‌ر كه‌رتى غه‌زه‌ هه‌ڵبگرێت."
Top