ئیسرائیل سازش بۆ توركیا ناكات

ئیسرائیل سازش بۆ توركیا ناكات
حكومه‌تى ئیسرائیل رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ سازش بۆ حكومه‌تى توركیا بكات و داواى لێبوردنى لێبكات به‌هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتى ئازادى توركیا و كوشتنى 9 سه‌رنشینى توركى ئه‌و كه‌شتیه‌.

هه‌روه‌ها ئیسرائیل حكومه‌تى توركیا تۆمه‌تبارده‌كات به‌ هه‌وڵدان بۆ تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانیان و گه‌رِان به‌دواى بیانودا بۆ تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و ته‌ل ئه‌بیب.

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل رِایگه‌یاند:
ئیسرائیل ئاماده‌نیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواى لێبوردن له‌ ئه‌نكه‌ره‌ بكات و سازشى بۆ بكات له‌سه‌ر كوشتنى ئه‌و نۆ سه‌رنشینه‌ توركه‌ى كه‌له‌ كه‌شتى ئازادیدا كوژران.

شایانى باسه‌ توركیا داواى له‌ ئیسرائیل كردبو كه‌ به‌فه‌رمى داواى لێبوردنى لێبكات تا په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانى نێوانیان ئاسایی ببێته‌وه‌.
Top