لە هەولێر "برينى هه‌زار ئاواز" نمایشکرا

لە هەولێر
شانۆگەری "برينى هه‌زار ئاواز" لە دەرهێنانی عەلیرەزا ئیسماعیلی لە شاری هەولێر نمایشکرا.

ئەم بەرهەمە شانۆییە كاتژمێر 7ـى ئيواره‌ دوێنێ دووشەممە، به‌ ئاماده‌بوونى وه‌زيرى رۆشنبيرى ولاوان و سه‌ركونسولخانه‌ى گشتى كۆمارى ئيسلامى ئيران و به‌ريوه‌به‌رى به‌ريوه‌به‌رايه‌تىی شانۆى هه‌ولێر، لە هۆڵی میدیا نمایشکرا.

ئەم بەرهەمە شانۆيىە له‌ نووسين و ده‌رهينانى عه‌ليره‌زا ئيسماعيلییە و به‌رهه‌مى گرووپى شانۆيى ئاناهيتاى شارى سه‌قزى رۆژهەڵاتی كوردستانە.

"برينى هه‌زار ئاواز" به‌ هاوكارى به‌ريوه‌به‌رايه‌تیی هونه‌رى شانۆى هه‌ولێر نمايشكرا و وا بڕياره‌ نمایشەکە بۆ دوو رۆژی دیکە بەردەوام ببێت.
Top