فێستیڤاڵی ئەقسەر بۆ سینەمای عەرەبی و ئەوروپی بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی ئەقسەر بۆ سینەمای عەرەبی و ئەوروپی بەڕێوەدەچێت
لە 30 ئەم مانگە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی ئەقسەر بۆ سینەمای عەرەبی و ئەوروپی سازدەکرێت، تێیدا ژمارەیەک فیلم نمایشدەکرێن.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن دەزگای نون بۆ رۆشنبیری و هونەر سازدەکرێت و بڕیارە بەر لە بەڕێوەچوونی ئەم چالاکییە سینەماییە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەبچێت.

لە فێستیڤاڵەکەدا خانمە ئەکتەری سینەمایی میسری بوسی رێزی لێدەنرێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت و بە چاودێری وەزارەتی رۆشنبیری و گەشت و گوزار لە شاری ئەقسەر بەڕێوەدەچیت.
Top