ئادێل بێدەنگی دەشکێنێت

ئادێل بێدەنگی دەشکێنێت
خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی، ئادێل، دوی سێ ساڵ بێدنەگی و بڵاونەکردنەوەی هیچ بەرهەمێکی هونەری، بەنیازی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، ئادێل بەم دواییە بەشێک لە نوێترین گۆرانیی بڵاوکردەوە کە بڕیارە تەواوی گۆرانییەکە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە.

گۆرانییەکە تەنها 30 چرکەی بڵاوکراوەتەوە و لە رێگەی پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنی بڵاوکرایەوە.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە بەریتانییە دوایین ئەلبومی بەناوی "21" بڵاوکردەوە پێشوازییەکەی بەرچاوی لێکر و زیاتر لە 4.6 ملیۆن کۆپیی لێفرۆشراوە.

وەک گۆرانیی سینگڵیش، لە ساڵی 2012ـدا گۆرانیی "Skyfall"ـی بڵاوکردەوە کە بۆ دوایین بەشی زنجیرە فیلمی "جێمس بۆند" تۆمارکرا.
Top