بەبەشداری هەرێمی کوردستان پێشانگای فرانکفۆرت کرایەوە

بەبەشداری هەرێمی کوردستان پێشانگای فرانکفۆرت کرایەوە
بە بەشداری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی، ٦٧مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی فرانکفۆرت کرایەوە.
پێشانگاکە بە گرنگترین و گەورەترین پێشانگای ساڵانەی کتێب لەسەر ئاستی جیهاندا دەناسرێت و دەزگاکانی چاوپ و بڵاوکردنەوە لەسەر ئاستی جیهاندا تێیدا بەشداردەبن، لەوانەش لە هەرێمی کوردستان.
لە خولی ئەمساڵی پێشانگاکەدا حەوت هەزار دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و لە ١٠٠ وڵات و هەرێم تێیدا بەشدارن.
پێشبینی دەکرێت لە پێشانگاکەدا ٣٠٠ هەزار کەس تێیدا ئامادەبن، جگە لە بەشداری ١٠ هەزار میدیاکار.
میوانی ئەمساڵی فێستیڤاڵ وڵاتی ئیدۆنیسیایە کە بە دروشمی "١٧ هەزار دوورگە بۆ کۆچ"ـە.
پێشانگاکە دوێنێ چوارشەممە لە رێورەسمێکدا لە شاری فرانکفۆرتدا کرایەوە و تا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
Top