نۆبڵی ئەدەبی بە خانمە نووسەر و رۆژنامەنووسێک بەخشرا

نۆبڵی ئەدەبی بە خانمە نووسەر و رۆژنامەنووسێک بەخشرا
ئەمڕۆ پێنچشەممە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی راگەیێنرا، خەڵاتەکەش بە خانمە نووسەر و رۆژنامەنووسێکی بیلارووسیا بەخشرا.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، خەڵاتەکە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەلایەن سەرۆکی ئەکادیمیای سوید، سارا دانیۆس راگەیێنرا و سیڤتلانا ئالکسیڤیتچ وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی ٢٠١٥ ناسێندرا.
دانیۆس لەبارەی بەرهەمەکانی ئالکسیڤیتچ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە "ساتی بوێرانەن خەمەکانی ئەو زەمەنن".
بەهای ئەو خەڵاتە هەشت ملیۆن کرۆنی سویدییە کە دەکاتە نزیکەی ٩٧٢ هەزار دۆلاری ئەمەریکی.
پارساڵ ئەم خەڵاتە ئەدەبییە بەناوبانگە، بە نووسەری فەڕەنسی پاتریک مۆدیانۆ بەخشرا، پێشتریش کەسایەتی بەناوبانگی وەک ردیارد کیپلنگ، ئەرنێست هەمەنگوای، نەجیب مەحفوز و ئۆرهان پامۆک بەدەستیانهێناوە.
ئالکسیڤیتچ تەمەن ٦٧ ساڵ، جگە لە نووسینی ئەدەبی و شانۆیی، لە رێگەی کاری رۆژنامەنووسییەوە رەخنەی تووندی لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێت.
Top