پەیكەرێك بۆ ئالان كوردی لە كەنارەكانی دەریایی ڕەش دروستكرا

پەیكەرێك بۆ ئالان كوردی لە كەنارەكانی دەریایی ڕەش دروستكرا
شێوەكارێكی كورد پەیکەری ئالان كوردیی لە كەنارەكانی دەریایی ڕەش لە وڵاتی جۆرجیا دروست کرد و گەشتیاران بە شێوازێكی سەرنج ڕاكێش وێنە لەگەڵ پەیكەرەكە دەگرن.
ئەم شێوەكارە، جگە لە دروستكردنی ئەم پەیكەرە، پێشانگایەكی هاوبەشی بۆ تابلۆكانی ئالان كوردی لە یەكێك لە گەلەرییەكانی تبلیسی پایتەختی جۆرجیا کردووەتەوە.
شێوەكاری كورد، سەردار قادر، گوتی: ئەمە نوێترین پرۆژەی هونەریم لەسەر جوانەمەرگ "ئالان كوردی"بوو، ئەوەش جیاواز لە جارەكانی پێشووترم كارەكەم لە وڵاتی جۆرجیا كرد كە كردنەوەی پێشانگەی هاوبەش بۆ تابلۆكانی "ئالان"بوو. هەروەها دروستكردنی پەیكەرێك لە كەنارەكانی باتۆمی دەریایی ڕەش.
سەردار قادر گوتی: ڕووداوەكەی "ئالان كوردی" بۆ من وەكو شێوەكارێكی كورد، كاریگەریی زۆری هەبوو و بۆیەش بڕیارمدا كارێكی جیاواز بكەم، ئەمە بوو ویستم بچمە ئەو شوێنەی ئالانی لێ خنكابوو، وەكو وەفایەك بۆ ئەم جوانەمەرگە پەیكەرێك و كارێكی هونەریی جوان دروستی بكەم. بەداخەوە نەمتوانی بچمە بۆدرومی سنووری ئاوی نیوان توركیا و یۆنان و لەبەر چەند هۆكارێك ڕێگایان پێ نەداین بچین. دواتر چوومە وڵاتی جۆرجیا و لە كەنارەكانی دەریایی ڕەش كارەكەم كرد.
Top