دوو تابلۆی هیتلەر لە تاران پێشان دەدرێن

دوو تابلۆی هیتلەر لە تاران پێشان دەدرێن
دوو تابلۆی وینە کە بە دەستی دیکتاتۆری ئەڵمانی، ئادۆلف هیتلەر، کێشراونەتەوە، لە پێشانگایەکی تاران پێشان دەدرێن.
ئەم پێشانگایە لە سبەی، ٥ی تشیرنی یەکەمەوە لە لایەن "بونیادی موستەزعەفان" بۆ ماوەی دووهەفتە لە تاران دەکرێتەوە.
بونیادی موستەزعەفان دەیهەوێت، پێشانگایەک لە هونەرمداندانی ناوداری ئیران و وڵاتانی دیکە پێشان بدات کە تا ئێستا ئەم شوێنەوارانەیان بەرچاوی بینەران نەکەوتوون. پێشانگاکە دوو تابلۆی شێوەکاریی تێدایە کە بە دەستی دیکتاتۆری پێشووی ئەڵمانیا کێشراونەوتەوە.
ئادۆلف هیتلەر، بەرلەوەی بچێتە نێو جیهانی سیاسەت، بەکاری شێوەکارییەوە خەریک بووە بۆ ئەم مەبەستە دووجار لە تاقیکارییی زانکۆی هونەریی ڤییەننا بەشداریی کردوە و لە هیچکامیاندا سەر نەکەوتووە.
تابلۆکانی هیتلەر لەژیر کاریگەریی هونەری رۆمانتیکی سەدەی نۆزدەهەم دان و لە کتێبێکدا بە ناوی" ئادۆلف هیتلەر وەک هێڵکار و شێوەکار" چاپ کراون لە ساڵی ١٩٨٣ کە سویسرا بڵاو کرایەوە. لەو کتێبەدااا ٧٠٠ بەرهەمی هیتلەر بڵاو کراوەنتەەەوە.
Top