سینه‌ماکا‌رێکی ئێرانی فیلمه‌که‌ی به "ئالان کوردی" پێشکه‌ش کرد
فیلمی سینه‌مایی "تووڕه نیم" له به‌شی "ڕوانینی نوێی جیهانی" له یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "زووریخ" له وڵاتی سویسڕا نمایش کرا و له دوای نمایش کردنه‌که‌ی له لایه‌ن سینه‌ماکاری ئێرانی "ره‌زا دوڕمیشیان" که ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م فیلمه‌یه وڵامی پرسیاری ئاماده‌بووان درایه‌وه.
دوڕمیشیان، له‌م رێوڕه‌سمه‌د‌ا رایگه‌یاند: "نمایش کردنی فیلمه‌که‌م له سویسڕا به "ئالان" و په‌نابه‌رانی ئاواره‌ی جیهان به تایبه‌ت په‌نابه‌رانی ئاواره‌ی سووریا که به دوای ئارامییه‌وه‌ن، پێشکه‌ش ده‌که‌م."
ده‌رهێنه‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌کانی "تووڕه نیم" و "بوغز" له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ڕوونیکرده‌وه: "ئالان، منداڵی ته‌مه‌ن ساڵه‌ی کوردی سووریا به هێنانی ته‌رمی بێ گیانی خۆی له که‌ناراوه‌کانی مێدیته‌رانه نقورچکێکی گه‌وره‌ی له هه‌مووی ئێمه گرت و ئه‌و‌یش ئه‌مه‌ی که له‌بیرمان چۆته‌وه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها و دوور له هه‌ر ره‌نگێکی پێست، ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئێمه مرۆڤین، مرۆڤ بوونی خۆمان له‌بیر نه‌چێته‌وه."
له یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "زووریخ" له وڵاتی سویسڕا له داڕێژه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌ژێر ناونیشانی "ڕوانینی نوێی جیهانی" سینه‌مای وڵاتی ئێران لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها رێوڕه‌سمی رێزگرتن له "ژان ژاک ئانۆد" ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی، "مایک لی" سینه‌ماکاری ناوداری ئینلگیزی خولقێنه‌ری فیلمی "وه‌را دریک" ، "رازه‌کان و درۆکان" له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی وۆرکشۆپێکی باڵای فێرکاریی له لایه‌ن مایک لی و رێزلێنان له "کیفێر ساترله‌ند" ئه‌کته‌ری ناسراوی زنجیره درامای "24" به پێشکه‌ش کردنی چاوی زێڕین له زومره‌ی داڕێژه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵی زووریخ دێنه ئه‌ژماردن.
یازده‌یه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "زووریخ" له رۆژانی 24ی سێپته‌مبر تا 4ی ئۆکتۆبه‌ری 2015ی زایینی له شاری زووریخ له وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.