شوان عەتووف کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" بەرھەمدەھێنێت

شوان عەتووف کورتە فیلمی
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی سینەماکاری کورد شوان عەتووف، ئامادەی نمایشکردنە.
"سوێند بە منداڵیت کورم...پەشیمانی لەوەی چەقۆکەشت گرت بەدەستەوە... سوێند بە پەشیمانیت کورم ... بەر لە مردن گوڵەکە دەبینی"، ئەمە دوا وشەکانی باوکی موجاھیدێکی کوردیی پەشیمانە ...، کە لەت لەت بووە لە نێوان باخ و گوڵ و تەسەوف و باوکی و جیھاد و سەربڕین و ئەمیرەکەی ...کە قارەمانی چیرۆکی کورتە فلمەکەی شوان عەتووفە.
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" دووەمین ئەزموونی ئەم فیلمسازەیە دوای دەرھێنانی کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل".
ئەم کورتە فیلمە ١٣ خولەکییە بە سپۆنسەری سەرەکیی ھۆتێل "رامادا" وا بڕیارە لە رێگەی کۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم"ـەوە بۆ فیستیڤاڵە جیھانییەکانی فیلم بنێردرێت. لە داھاتوودا زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم فیلمە نوێیەی عەتووف بڵاودەکرێتەوە.
ستافی ئامادەکردنیی کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" بریتین لە:
نووسین و دەرھێنان: شوان عەتووف
نواندن: شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەھائەدین عزەبانی و شاڵاو جەمال
فۆتۆ گرافەر: ھەرێم جەمال
بەڕێوەبەریی بەرھەم: ئازاد پێنجوێنی
ڕووناکی: دانا جەمال
دەنگ: کاسیان عەلی
بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی
بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: ھەردی سەلامی
مونتاژ و پاش بەرھەمھێنان (ئای لۆڤ فیلم): دانەر عومەر
یاریدەدەریی دەرھێنەر: ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار
بەرھەمھێنەر: شوان عەتووف و نزار سەلامی
کۆمپانیای جێی بەجێی کار: گرافیکا بلو
کۆمپانیای دابەشکردن: ئای لۆڤ فیلم
سپۆنسەریی سەرەکیی: ھۆتێل ڕامادا
Top