"به‌ره‌و ڕۆمانی كوردی"ی ئارام سدیق بڵاو كرایه‌وه
عه‌تا محه‌مه‌د، به‌ختیار عه‌لی، جه‌بار جه‌مال غه‌ریب، ڕزگار حه‌مه ڕه‌شید، فه‌ڕۆخ نیعمه‌تپوور، كاروان كاكه سوور، به‌یان سه‌لمان و یاسین خێڵانی، ئەو نووسەرانەن رۆمانەکانیان لەم کتێبەدا خراوەتە بە تیشکی خوێندنەوە.
ئارام سدیق، گوتی: ئه‌م كتێبه هه‌وڵێكه بۆ ده‌ستنیشانكردن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌شت ڕۆمانی بەرچاوی به‌رهه‌می ڕۆماننوسانی پاش ڕاپه‌ڕینن و هه‌وڵدراوه پێگه‌ی ئه‌م ڕۆمانانه دیاری بكرێت. هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌كنیك و تێمه‌كانیشیان كراوه تا دونیابینی پشت حیكایه‌تی ڕۆمانه‌كان بۆ خوێنه‌ران ڕوونتر بكرێته‌وه.
نووسەر گوتی: یه‌كێكی دیكه له په‌یامه‌كانی ئه‌م كتێبه، هه‌وڵدانه به ئاقاری شكاندنی ئه‌و بێده‌نگییه زۆره‌ی به‌رانبه‌ر به ڕۆمانی كوردی هه‌یه و بێده‌نگییه‌ك كه به‌شێك له تێكسته‌كان به بێده‌نگی داده‌پۆشرێن و بواری بینینیان له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه بۆ ناهێڵرێته‌وه. به‌گشتی ده‌كرێت ئه‌م نووسینانه ده‌روازه‌یه‌ك بن بۆ لابردنی ته‌می بێده‌نگی له‌سه‌ر تێكسته‌كان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆی زیاتر بێت له‌سه‌ر ئه‌م تێكستانه و تێكستی دیكه‌ی ڕۆمانووسان.
ئارام سدیق لە پێشەکیی " بەرەو رۆمانی کوردی"دا دەڵێت: ئه‌م نووسینانه سه‌ر به هیچ قوتابخانه و تیۆره‌یه‌كی دیاریكراو نین، به‌ڵكو ئه‌و تیۆره و قوتابخانانه‌ی كه ئاماژه‌شیان پێده‌كرێت، له‌نێو تێكسته‌كانه‌وه هه‌ڵهێنجراون، چونكه بڕوای ته‌واوم به‌وه‌یه كه تێكسته‌كان تیۆر دروست ده‌كه‌ن، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه. هه‌ر كاتێك تیۆره‌یه‌كمان هه‌بوو و ویستمان تێكستی تێبئاخنین ئه‌وكاته تووشی له‌قاڵبدانی خه‌یاڵی نووسه‌ر و چه‌قبه‌ستنی بیركردنه‌وه ده‌بین. ئه‌م هه‌وڵه‌ی من له پێناو ڕزگاربوونه له له‌قاڵبدانی بیركردنه‌وه و خه‌یاڵی نووسه‌راندا چاوێكی دیكه‌یه بۆ بینینی تێكسته‌كان.
نووسەری کتێبی "بەرەو رۆمانی کوردی" پێشتر ئەم بەرهەمانەی خوارەوەی خستووەتە نێو کتێبخانەی کوردی:
١- نووسەران و هەڵبژاردنی مەرگ، لێكۆڵینەوە، ٢٠٠٨
٢- ئیستاتیكای گێڕانەوە، لێكۆڵینەوە، ٢٠٠٩
٣- ناونیشان لە چیرۆكی كوردییدا، لێكۆڵینەوە، ٢٠١٠
٤- لە تێكستەوە بۆ مانا، لێكۆڵینەوە، ٢٠١١
٥-دەستپێك لە چیرۆكی كوردییدا، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی ٢٠١٢
٦- سەفەر بە ئەندێشەی پیتدا، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی ٢٠١٢
٧-نەمری و گێڕانەوە، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی ٢٠١٢