کتێبێکی شەش کیلۆگرامی لەبارەی چارلی چاپلینەوە

کتێبێکی شەش کیلۆگرامی لەبارەی چارلی چاپلینەوە
کتێبی "ئەرشیفی چارلی چاپلین" کە کێشەکەی شەش کیلۆگرامە و باس لە ژیان و بەرهەمکانی سینماکاری جیهانی چارلی چاپلین دەکات، بەم دواییە چاپ و بڵاوکرایەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردۆتەوە، ئەم کتێبە کە بە زمانی ئینگلیزی چاپکراوە، چەند دەقێکیش لەخۆدەگرێت کە بۆ زمانی فەڕەنسی وەرگێڕدراون.
کتێبەکە تەواوی ژیان و بەرهەمەکانی سینەماکاری جیهانی چارلی چاپلین، لە ٥٦٠ لاپەڕەدا دەخاتەڕوو و ٩٠٠ وێنە لەخۆدەگرێت.
ئەم کتێبە نەهامەتییەکانی قۆناغی منداڵیی چاپلین لە لەندەن دەخاتەڕوو، دواتر باس لە دەستپێکی کارە هونەرییەکانی دەکات کە لە رێگەی چەند بەرهەمێکی شانۆییەوە بووە، تا دەگاتە بەشداریکردن لە چەند کورتە فیلمێک کە لە بەریتانیا و ئەمەریکا بەرهەمهاتوون.
کتیبەکە لە نووسین و ئامادەکردنی مێژوونووسی بەریتانیی تایبەتمەند بە مێژووی سینەما پۆل دۆنکانە، کە پێشتر کاری لەمجۆرەی لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی ئنگمار بێرگمان و پێدرۆ ئەلمۆدۆڤار بەرهەمیهێناون.
ئەم کتێبە چیرۆکی تەواوی فیلمە سەرکەوتوو و سەرنەکەوتووەکانی چاپلین دەخاتەڕوو، لە رێگەی ئەو بەڵگە مێژوویی و نووسینانەی کە لەبارەیانەوە لە سەردەمی خۆیدا نووسراون.
چارلز ئێسپێنسێر چاپلین، لە ١٦ ئەپرێلی ١٨٨٩ لە وال‌ وێرتی ‌لەندن بنەماڵەیێکی جولەکە لە دایک بووە، باوکی چارلز و دایکی ھاناھیل‌ ھەر دووکیان لە جیھانی موزیک ئەکرد. ھێشتا ماوەیەکی زۆر لە لەدایکبوونی چارلی‌ تێپەڕ نەبووکە چارلز و ھانا لە یەک جیا بوونەوە و ھانا سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ئەستۆگرت.
کاتێ چاپلین ‌١٢ ساڵان‌ بوو باوکی کە پیاوێکی ھەمیشە سەرمەست بوو، کۆچی دوایی کرد‌. دیکیشی بەهۆی نەخۆشی لە ساڵی ١٩٢٨ کۆچی دواییکرد.
چاپلین لە ساڵی ١٩٠٦ کاتێ کە ١٧ ساڵ تەمەنی بوو، لە شانۆی "شارلۆک‌ ھۆڵمز"ـدا لە ڕۆڵی‌ کوڕی رۆژنامەنووسێکدا دەرکەوت و ئەو لە لایەن دەرھێنەر گەشەی پێدراو و رەزامەندی بینەرانی بە دەستھێنا.
ئەو ‌لەگەڵ کچە ئەکتەری ھۆلیوودی لیتا، ژیانی هاوژینی پێکھێنا و بوو بە خاوەنی دوو منداڵ، بەڵام دوای ماوەیەک لە یەکتر جیابوونەوە، لە ساڵی ١٩٢٧ـدا بە دواوە،‌ فیلمگەلێکی بێ دەنگی بەرھەمھێنا و فیلمە کۆمێدییەکانی ئەو بێ دەنگ بوون.
چاپلین لە ساڵی ١٩٤٠ـدا یەکەمین فیلمی بەدەنگی خۆی بەناوی "دیکتاتۆری گەورە" بەرهەمهێنا و رۆڵی سەرەکی تیدا گێڕا، لە ساڵی ‌١٩٤٢ لەگەڵ ئەکتەر و گۆرانیبێژیهۆلیوودی ئۆنا ئۆنێل، ژیانی ھاوسەری پێکھێنا. لەوکاتەوە چاپلین‌ ٥٣ ساڵ‌ و ئونا ئونیل‌ ١٧ ساڵی بوو، ھەڵبەت چاپلین‌پێش لەمە، چەند کەڕەتێکی تریش ژیانای هاوسەرگیری پێکهێنابوو، بەڵام ھاوسەرگیرییەکانی فەرمی نەبوون. ئونا ئەوینداری چارلی‌ بوو و جیاوازی تەمنیان لای گرینگ نەبوو. ئەوان بوون بە خاوەنی ھەشت منداڵ.
دوای ئەوەی لایەنگیریی بۆ کۆمۆنیست خرایەپاڵ، ئەمەریکای جێهێشت و لە ساڵی ١٩٥٢ـدا لەگەڵ خێزانەکەی رووی لە ئەوروپا کرد و مۆمی ناوداری بەرەو کوژانەوە دەچوو.
لە ٤ـی مارسی ١٩٧٥ـدا لەلایەن شاژنی بەریتانیا نیشانی سێر و شوالیەی پێبەخشرا و دواتر لە ئەمەریکا خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشرا و دووبارە ناوداریی بۆ گەڕایەوە.
چاپلین لە کریسمسی ١٩٧٧ـدا، بە بۆنەی نەخۆشی ‌دیابێت‌ لە تەمەنی ٨٨ ساڵی دا‌، ماڵئاوایی لە ژیان کرد، دوو مانگ لە دوای ناشتنی ‌چارلی‌ لە سێی مارس یـدا، تەرمی چاپلینیان لە گۆڕستان دزی، دزەکان لە بەرامبەر دانەوەی تەرمەکە پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەی دەویست، بەڵام لەلایەن پۆلیس دەستگیر کران و پۆلیسی‌سویسرا تەرمی چارلی‌ چاپلینی لە دەریاچەی دۆ‌زییەوە و جارێکی تر لە مەراسیمێکی پڕشکۆ بە خاک نێژرا.
Top