له هەڵەبجە كه‌ڤاڵی ئاشتی پێشکەشکرا
لەم چالاکییەدا منداڵانی هه‌ڵه‌بجه به ئاڵای ئاشتییه‌وه پێشوازیان له میوانانی كه‌ڤاڵ كرد و مارشی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ره‌قیب" و ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و وتاری پارێزگار، په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان خوێندرایەوە.
هەر دواتر وتاری ئه‌و لاوەی له شاری زه‌رده‌شته‌وه گه‌شته هەڵەبجە، خوێندرایەوە و خه‌ڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی پێبەخشرا.
دواتر دوو گۆرانی له‌به‌رهه‌می گروپی موزیکی "ئاهورا" پێشکەشکران و كه‌ڤاڵه‌كه به‌سوێندی نیشتیمانی کۆتایی هات.
ئەم چالاکییە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی بۆنەکان لە شاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو.