فیلمێکی ئەنیمەشن لەبارەی سارتەرەوە

فیلمێکی ئەنیمەشن لەبارەی سارتەرەوە
کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشن بەناوی "خۆشەویستی خەباتی ئازار و ترسە" کە ماوەکەی دوو خولەکە، باس فەیلەسوفی فەڕەنسی ژان پۆل سارتەر دەکات.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، ئەم فیلمە بەبۆنەی ١١٠ ساڵەی لە دایک بوونی ئەو فەیلەسوفە لەلایەن تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەرهەمهات و بڵاوکرایەوە،
ماوەی ئەم بەرهەمە چوار خولەکە و بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز باس لە تێڕوانینی سارتەر بۆ خۆشەویستی دەکات.
سارتەر، لە ساڵی ١٩٠٥ـدا لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٨٩ـدا کۆچی دوایی کردووە، خاوەنی تیۆری "بونگەرایی"یە کە باس لە پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ ئازادیدا دەکات.
دیارترین بەرهەمەکانی ئەو فەیلەسووفە، رۆمانی "رێگاکانی ئازادی"یە، لە ساڵی ١٩٦٤ـدا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیی رەتکردەوە و وەرینەگرت.
Top