سی ساڵ بەسەر دۆزینەوەی دۆزینەوەی کەشتیی تایتانیکدا تێپەڕی

سی ساڵ بەسەر دۆزینەوەی دۆزینەوەی کەشتیی تایتانیکدا تێپەڕی
سی ساڵ لەمەوبەر گروپێکی مەلەوانیی دۆزینەوەی ئاسەواری کۆن، لە قووڵایی ٤هەزار مەتریی ژێر ئاودا پاشماوەی کەشتیی تایتانیکیان دۆزییەوە.
ئەم کەشتییە گەورەیە، ئەپریلی ساڵی ١٩١٢ دوای ئەوەی خۆی بە کێوێکی سە‌هۆڵین دادا، لە ژێر ئاوی ئەقیانووسدا نوقم بوو. زیاتر لە ٧٣ ساڵ دوای ئەم رووداوە، گرۆپێکی مەلەوانیی پێکهاتوو لە چەند پسپۆڕی ئەم بوارە لە قووڵایی ٤هەزار مەتری ژێر ئاودا پاشماوەی کەشتییەکەیان دۆزییەوە.
کەشتیی تایتانیک سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دروست کرا و وەستاکانی ئەم ئەکشتییە ئامانجیان ئەمەبوو کەشتییەکە ریکۆردی خێرایی و جوانی ببەزێنیت. لەو سەردەمەدا تایتانیک بە بەرینیی ٢٧٠ مەتر گەورەترین کەشتیی جیهان بوو.
بەهۆی فیلمێکی سینەمایی ئەویندارانە کە لە نوقومبوونی ئەم کەشتییە هەر بەم ناوە درست کرا، تایتانیک بەڕوانینێکی هونەریشەوە سەیری دەکرێت.
Top