ئەو وێنەی نایابانەی "مارلین مونرۆ" کە تا ئێستا نەتاندیون

ئەو وێنەی نایابانەی
مارلین مونرۆ، رۆژی یەکی ژووئەنی ساڵی ١٩٢٦ لە لۆس ئۆنجلێش لە دایک بووە. لە تەمەنی٩ ساڵی بە نێوەندی منداڵانی بێ سەرپەرەشت ئەسپێردراوە و دوو ساڵ لەوێ ماوەتەوە. پاشان لە تەمەنی ١٦ساڵی جارێکی دیکە ناچار بووە بگەڕێتەوە نێوەندی منداڵانی بی سەرپەرشت. دوای رزگاربوونی لە م نێوەندە لە تەمەمەنی ١٦ساڵی دا ژیانی هاوسەریی لەگەڵ کرێکارێکی کارگە بە ناوی " مەک کی کە"، پێکهێناوە.

مونرۆ، دوای ئەوەی ماوەیەک وێنەگری و کاری شێوەکاریی کرد، پاشان لە چەند رۆڵی بچووکادا رۆیشتە نێو کاری سینەما و بە هۆی جوانییەکەی و بەهرەی تێکەڵاو بە تەنز و توانایی لە کاری ئەکتەریدا توانی ببێتە یەکێک لە ناودارترین ئەستێرەکانی سینەما و هێمای سرنجڕاکێش بوون لە سەدەی بیستەمدا.














Top