میدالیای گۆتە درایە بیرمەندی سوریایی

میدالیای گۆتە درایە بیرمەندی سوریایی
زانا و بیرمەندی سووریایی "سادق ئەلئەعزەم" کە یەکێکە لە دژبەرانی توندی ئیسلامی تۆندڕۆ و سکۆلاریزم وەک تەنیا رێگەی پێشکەوتنی وڵاتانی ئیسلامی دەزانێت، خەڵاتی میدالیای گۆتەی بردەوە.
ئەم فەیلەسەوفە ٨١ساڵییە، لە وتووێژێک لەگەڵ رایۆی سەرانسەریی ئەڵمانیادا گوتی: سەرەتا براوم بەم هەواڵە نەکرد و و داوام لە هاوڕێیانم کرد، بە دوای راستیی هەواڵەکەدا بچن.
میدالیای گۆتە، لە ساڵی ١٩٥٥ـەوە هەموو ساڵێک دەدرێتە ئەو کەسانە هەوڵی تایبەت بۆ پەرەپێدانی زمان و کەلتووری ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەم وڵاتە دەدەن و یارمەتیی بەهێزکردنی هاوکارییە کەلتوورییە نێودەڵەتییەکان دەدەن.
سادق ئەلئەعزەم، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ کەلتووری ئەڵمانیا و زمانی ئەم وڵاتە هەیە. خۆی و برای و باوەگەورەشی بە زمانی ئەڵمانی خوێندوویانە.
ئەلئەعزەم وەک یەکێک لە بنەماڵە خاوەن دەسەڵاتەکانی سەرمی ئیپمراتۆرییەتی عوسمانییەکان ناسراوە. بە گوتەی سادق ئەلئەعزەم، ساڵی ١٨٩٨باپیرەگەورەی لە دیمەشق و ئووشەلیم یەکێک لە پاشاکانی عوسمانی یان یەکێک لە ئەمیرە ناودارەکانی سەردەمی ویلهامی دووم، قەیسەری ئەڵمانیا، بووە و لەگەڵ سوڵتانی ئەوکاتی عوسمانی میوانی ئەڵمانیایەکان بووە.
سادق ئەلئەعزەم، خوێندنی سەرەتایی لە بەیرووت تەواو کردووە. ساڵی ١٩٥٧ لە زانکۆی ئەمریکایی بەیروت فەلسەفەی خوێندووە و چوارساڵ دواتر لە زانکۆی "ییل"ی ئەوروپا دکتۆرای فەلسەفەی تەواو کردووە و لە زانکۆ جیاوازەکان بۆ وێنە زانکۆی ئەمریکایی بەیرووت، زانکۆی دیمەشق و بەرلین وانەی گوتووەتەوە.
-
Top