دوای مردنی نووسەرێک، نووسەرێکی دیکە درێژە بە نووسینەکانی دەدات

دوای مردنی نووسەرێک، نووسەرێکی دیکە درێژە بە نووسینەکانی دەدات
نووسەری سویدی، ستیگ لارسۆن، ساڵی ٢٠٠٤بەهۆی وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد و ئەو زنجیرەکتێبەی خەریکی نووسینی بوو، بە ناتەواوی مایەوە .بڵاوکەرەوەی کتێبەکانی، بەدوای نووسەرێکی دیکەدا گەڕا بۆ ئەوەی درێژە بەم کارەی ستیک لارسۆن بدات.
سەرەنجام نووسەرێکی دیکە بە ناوی "دەیڤید لاگەرکرانتەز"، درێژەی بە نووسینەکانی دا و کەسایەتیی سەرەکیی کتێبەکانی بە ناوی"کچێک لە تەونی جاڵجووکەدا" جارێکی دیکە زیندوو کردەوە.
مافەکانی کتبی "هەزارە" بۆ باوک و برای ستیگ لارسۆن بە میرات ماوەتەوە. "جواکیم لارسۆن"ی برای نووسەر دەڵێت: زۆر نووسەر داوایان کردبوو درێژە بە نووسینی زنجیرە کتێبی"هەزارە" بدەن، بەڵام ئێمە ملمان بۆ هیچیان نەدا و کاتێک ناوی دەیڤیدمان بیست، لەم بارەیەوە بیرمان کردەوە.و بۆیەش لێگەڕاین ئ دەیڤید درێژە بەکارەکە بدات، چونکە دەبینین ئەویش وەک ستیگ خوێنەری زۆری هەیە.
زیاتر لە ٨٠ ملیۆن بەرگ لە کتێبەکانی ستیگ لارسۆن لە ٥٠ وڵاتی جیهان فرۆشراوە. یەکەم کەتێبی بە ناوی " کچێک بە خاڵی کوترای ئەژدیهاوە" ساڵی ٢٠١١ کرایە فیلمی سینەمایی. کتێبە نوێیەکەش بە ناوی "کچێک لە تەونی جاڵجالووکەدا" لە ٢٥ وڵات بە ٤٢زمان بڵاو کراوەتەوە .
ستیگ لارسۆن یەکێک لەو نووسەرانەیە کە دوای مردنی ناوبانگی دەرکرد. ئەو لە ماوەی ژیانیدا پەیامنێرێکی سەرکەوتوو بوو، بەڵام کەم کەس دەیزانی چیرۆکیش دەنووسێت. دوای ئەوەی ساڵی ٢٠٠٤ کۆچی دوایی کرد، کەسێک پەردەی لە سەر کۆمەڵە رۆمانەکانی لادا کە ئێستا بە سێ بەرگی" هەزارە" بە ناوبانگە.
ئەگەر لارسۆن ساڵی ٢٠٨ زیندوو بوایە، دەیتیت کتێبەکانی لە جیهاندا بۆ فرۆشتن لە لووتکەدان.
Top