هۆمەری دزەیی کتێبی "چیرۆکی موزیکی کلاسیک"ی بۆ کڕیاران واژوو کرد

هۆمەری دزەیی کتێبی
هونەرمەند و نووسەر هۆمەر دزەیی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی ئاب لە ماڵی وەفایی کتێبی "چیرۆکی موزیکی کلاسیک"ی بۆ کڕیارانی کتێبە واژوو کرد. دزەیی، بە بەشداریی دەیان کەس لە لایەنگرانی، لە کۆڕێکدا لە ماڵی وەفایی لە هەولێر، باسی دواهەمین بەرهەمی نووسینی خۆی، "چیرۆکی موزیکی کلاسیک"ی کرد و لە کۆتایی کۆڕەکەدا وەک نەریتێک کە لەم دواییانەدا لە کوردستانیش بووەتە باو، کتێبەکەی بۆ کڕیاران واژوو کرد. کتێبی چیرۆکی موزیکی کلاسیک، لە نووسینی هۆمەری دزەیی لە ٣٢٦ لاپەڕەدا لە سەر ئەرکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چاپ کراوە. نووسەر لەم کتێبەدا باسی ژیان و کاری ناودارانی موزیکی کلاسیکی جیهان دەکات. -
Top