شێوەکارێک دوای حەفتاساڵ تەمەن بۆ یەکەمجار بە دەستی چەپی هونەر دەخوڵقێنیت

شێوەکارێک دوای حەفتاساڵ تەمەن بۆ یەکەمجار بە دەستی چەپی هونەر دەخوڵقێنیت
ئەم وێنەکێشە، دوای ئەوەی تووشی نەخۆشیی "پارکنسیۆن" هات، بە کێشانەوەی وێنە بە دەستەکەی دیکەی، پزیشکانی سەرسام کرد.

شێوەکاری سپانیایی، Juan Mallol Pibernat، لە کاتێکدا بەرەوڕووی نەخۆشیی کوشندەی پاکینسیۆن بووە، بە ورەیەکی بەرزەوە بە دەستی چەپی دەستی بە وێنەکێشان کرد و بەم کارەی پزیشکانی سەرسام کرد. مالوول بە چەشنێک بە دەستی چەپی لە سەر بوومی شێوەکاری کار دەکات، دەڵێی هەر لە سەرەتاوە ئەم دەستە بۆ کاری شێوەکاری راهێنراوە.
پزیشکان پێیانزانی ئەم شێوەکارە لە تەمەنی ٧٠ساڵیدا بەشێک لە خانەکانی مێشکی لەدەست داوە و تووشی نەخۆشیی پارکنسیۆن ( لەرزینی خێرای بەشێک لە ئەندامەکانی لەش) هاتووە.
مالول، ئەو کاتەی کۆنتڕۆڵی لەشی تووشی کێشە هات، یەکێک لەتابلۆکانی بەدەستەوە بوو. لەکاتی کەوتندا بۆ ئەوەی تابلۆکەی تێکنەچێت، خۆی سووڕاند و بەسەر دەستی راستیدا کەوت. لەو کاتەوە دەستی راستی شکاوە و ناچارە بە دەستی چەپی کە تا ئەوکاتە کاری پێ نەکردبوو، درێژە بە کاری وێنەکێشان بدات.
پزیشکان بۆماوەی ٤٠ رۆژ دەستی ئەم هونەرمەندەیان لە گێچ گرت، بەڵام ئەمە نەبوو بەهۆی ئەوەی بە دەستی چەپی درێژە بە هونەرەکەی نەدات.
پزیشکی چارەسەری ئەم نەخۆشە دەڵێت، لەمە سەری سوڕماوە کە ئەم هونەرمەندە پیویستە بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەستی چەپی، یارمەتی لەو بەشەی مێشکی وەربگرێت کە خانەکانی مردوونە. ئەمەش بووەتە هۆی سەرسوورمان کە چۆن ئەم خانە مردووانەی مێشک چاودێریی کارەکەی دەکەن.
Top