فیلمەکەی تۆم کروز لە پلەی یەکەمدا مایەوە

فیلمەکەی تۆم کروز لە پلەی یەکەمدا مایەوە
بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی "ئەرکی مەحاڵ" کە ئەکتەری سینەمایی ئەمەریکی تۆم کروز پاڵەوانیەتی، بۆ هەفتەی دووەم لە پلەی یەکەمی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمەریکای باکووردا هات.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، داهاتی ئەم فیلمەی لەم هەفتەیەدا 29.4 دۆلارە، بەمەش توانی بۆ هەفتەی دووەم لە پلەی یەکەمی لیستەکەدا هات.

لەم هەفتەیەدا فیلمێکی نوێ بەناوی فیلمی ئاکشن "فانتازیک فۆر" هاتە پێشبڕکێکەوە و کۆکردنەوەی 26.2 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی، لە پلەی دووەمی لیستەکەدا هات.
هەر لەم هەفتەیەدا فیلمێکی دیکەی نوێ بەناوی "گیفت 2015" بە کۆکردنەوەی 12 ملیۆن دۆلار لە پلەی سیێەمی لیستەکەدا هات.
Top