له‌ مه‌غریب فیسیتڤاڵی فۆلكلۆری تایبه‌ت به‌ منداڵان ساز ده‌كرێت

له‌ مه‌غریب فیسیتڤاڵی فۆلكلۆری تایبه‌ت به‌ منداڵان ساز ده‌كرێت
به‌ به‌شداری زیاتر له‌ هه‌زار منداڵ له‌ 30 وڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانیدا، خولی نۆیه‌می فیتسیڤاڵی فۆلكلۆری تایبه‌ت به‌ منداڵان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
چالاكییه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
خولی ئه‌مساڵ فیستیڤاڵ به‌ پێشكه‌شكردنی چالاكی جۆراوجۆر له‌ بواری فۆلكلۆردا، به‌ناونیشانی "منداڵانی ئاشتی" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و خودی منداڵان چالاكییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ‌
چالاكییه‌كانی فیستیڤاڵ به‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ له‌ ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب ده‌ست پێده‌كات و ئاهه‌نگێكی دیكه‌ش له‌ 27 ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
Top