گۆرانیبێژی مەکسیکی خوان سێباستیان كۆچی دوایی كرد

گۆرانیبێژی مەکسیکی خوان سێباستیان كۆچی دوایی كرد
گۆرانیبیژی مەکسیکی خوان سێباستیان، لە تەمەنی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
کۆمپانیای یۆنیڤیرسال میوزیک رایگەیاند، سێباستیان به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپەنجەوه‌ گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه‌، خوان سێباستیان لە ناوچه‌ی جوليلانتا لە وڵاتی مەکسیک لە دایک بووە، خەڵاتی "گرامی" و "لاتن گرامی" بەدەستهێناوە.
ئه‌و گۆرانیبێژه‌ بەهۆی کاری موزیکەوە لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە خوێندنی قوتابخانه‌ی ئایینی دووركه‌وته‌وه‌.

سێباستیان موزیکی پۆپی لاتینی و موزیکی کلاسیکی مەکسیکی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌كرد و له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ناسرا و له‌ ماوه‌ی سی ساڵی ته‌مه‌نی هونه‌رییدا چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانیی پێشكه‌ش كردووه‌.
Top