فیلمی "مینیۆن" پڕداهاتترینه
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه، ئەم فیلمە توانی لە ماوەی سێ رۆژدا زیاتر له 115 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی وەک داهات بەدەست بێنێت، کایل بۆلد و بیبەر کۆڤین كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه و ساندرا بۆلۆك چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌ی سینه‌مایی بە دەنگ به‌شدارن.
فیلمی خه‌یاڵی زانستی "جۆراسیک وۆرلد" به كۆكردنه‌وه‌ی 18 ملیۆن دۆلاو به‌ره‌و پله‌ی دووه‌م دابه‌زی، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته له پله‌ی یه‌كه‌می لیسته‌كه‌دا مایه‌وه داهاته‌كه‌ی له نیو ملیار دۆلار تێپه‌ڕكرد.
فیلمی کارتۆنی "ئینساید ئاوت" بە کۆکردنەوەی زیاتر له 17 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، لە پلەی دووەمەدا هات و هه‌فته‌ی رابردوو له پله‌ی دووه‌می لیسته‌كه‌دا بوو.
فیلمی "ترمنیتۆر: جیناسیس" كه ئه‌كته‌ری ناوداری فیلمه‌كانی ئه‌كشن ئارنۆلد شوارزنیجەر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی زیاتر له 13 ملیۆن دۆلار بوو و له پلەی چوارەمدا هات.