"ماسی و پشیله" له فیستیڤاڵی مینیاپۆلیسی ئه‌مه‌ریكی نمایش ده‌كرێت
![](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/mpelaaa.png )
نوێترین به‌رهه‌می سینه‌مایی شه‌هرام موكری و هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "ده‌ربه‌ند" له وێنه‌گرتنی سینه‌ماكاری كورد هوومه‌ن بێهمه‌نیش، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا له به‌شی سینه‌مای جیهان له فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی مینیاپۆلیس ـ سان پاولۆ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێن.
"ماسی و پشیله" كاتژمێر 9:20 خوله‌كی ئه‌مشه‌و به كاتی ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها له 18 نیسان/ ئه‌پرێل 2014 له میانه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م فیستیڤاڵه له دوو به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 3 تا 19 نیسان/ ئه‌پرێل 2014 له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "ماسی و پشیله" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی شه‌هرام موكری له به‌شی پێشبڕكێی 28ـه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی فرایبۆرگ له وڵاتی سویسڕا نمایشكرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه خه‌ڵاتی باشترین فیلم و هه‌روه‌ها له لایه‌ن رخنه‌گرانی سینه‌ماوه خه‌ڵاتی فیپڕۆشی باشترین فیلمی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێبه‌خشرا.
ئه‌م فیستیڤاڵه له رۆژانی 29ی ئازار/ مارس تا 5 نیسان/ ئه‌پرێل 2014 له شاری فرایبۆرگ له وڵاتی سویسڕا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م فیلمه هه‌روه‌ها له رۆژانی 8 تا 13 نیسان/ ئه‌پرێل 2014 له به‌شی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی فیلمه رۆژهه‌ڵاتییه‌كانی ئه‌مڕۆ، له شاری فلۆرانسا له وڵاتی ئیتاڵیا نمایشكرا.