هێلی لۆڤ: به‌رهه‌می داهاتووم گۆرانییه‌كی دوێت ده‌بێت

هێلی لۆڤ: به‌رهه‌می داهاتووم گۆرانییه‌كی دوێت ده‌بێت
كچه‌ گۆرانیبێژی كورد هێلی لۆڤ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ كلیپێك كه‌ له‌ هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی بۆ كرابوو، كاری نوێی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی دوێته‌.



هیلی لۆف به‌ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاند، له‌ داهاتوودا به‌رهه‌می دیكه‌ی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌، دیارترینیان گۆرانییه‌كی دوێته‌، گوتیشی "گۆرانی دوێته‌كه‌م له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژێكی كورِ ده‌بێت، ناوه‌كه‌شی وه‌ك سوپرایز ده‌هێلێمه‌وه‌".



ئه‌وه‌شی خسته‌ روو، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌شداری له‌ فیلمێكی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادیدا كردووه‌، ئه‌و فیلمه‌ به‌شێوازێكی زۆر سه‌رده‌میانه‌ كاری بۆ كراوه‌ و دیمه‌نه‌كانی له‌ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپایی وێنه‌ی بۆ گیراوه‌.



ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ كورده‌ كه‌ نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌مه‌ریكایه‌، ته‌نیا خاوه‌نی یه‌ك گۆرانییه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئۆباما له‌ رێگه‌ی ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌ منی ئاد كردووه‌".



لۆڤ روونیشی كرده‌وه‌ "له‌ داهاتوودا كاری زۆر باشتر و گه‌وره‌تر به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یێنم، بۆیه‌ پێتان ده‌ڵێم چاوه‌رِێم بن، سوپرایزی زۆرترم له‌لایه‌".
Top