لە رێورەسمێکدا رێز لە رزگار رەنجەڕۆ نرا
له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی روشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر، ئێواره‌ی دوێنی سێەشممە، له هۆڵی میدیا، ئاهه‌نگێكی رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ند رزگار ره‌نجه‌ڕۆ ساز كرد، تێیدا فیلمێكی دیكومینتاری لەبارەی ئه‌زموون و ژیانی رەنجەڕۆ نمایش كرا.
دواتر هه‌ریه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی روشنبیری و هونه‌ر و وه‌رزش و لاوانی هه‌ولێر فه‌رهه‌نگ غه‌فور، وتاریان لەبارەی رۆڵی رەنەجەڕۆ پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
پاشان رزگار ره‌نجه‌ڕۆ خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی ڕوشنبیری و لاوانی له لایه‌ن نەوزاد هادی و فه‌رهه‌نگ غه‌فور پێ به‌خشرا، له كۆتایی دا به چه‌ند به‌رهه‌مێكی خۆی ئاهه‌نگه‌كه‌ی رازانده‌وه.