ده‌رهێنه‌رێكی به‌ڕازیلی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌كوژرێت
تۆڕی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی بڵاویكرۆدته‌وه، پۆلیس له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه‌وه رایگه‌یاند، گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئێدوارد كوتینهۆ ته‌مه‌ن 80 ساڵ، له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی باوكی كوشتووه، هه‌وڵی كوشتنی دایكیشی داوه و برینداری كردووه و دواتر خۆی بریندرا كردووه و ئێستا هه‌ردووكیان له نه‌خۆشخانه‌ن.
به‌پێی هه‌ندێ راپۆڕتی میدیای ناوخۆی به‌ڕازیل، كوڕی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره "له رووی ده‌روونییه‌وه دروست نییه".
كوتینهۆ به ناودارترین ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتاری له به‌ڕازیل ده‌ژمێردرێت، له ماوه‌ی 40 ساڵی كاركردنیدا له بواری ده‌رهێناندا، 20 فلیمی به‌رهه‌مهێناوه.